حكومەتی هەرێم: داهاتەكانی باج و گومرگ زیادیانكردووە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، كابینەی نۆیەم هەنگاوی جدی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە سەرجەم سێكتەرەكاندا داهاتەكانی باج و گومرگیش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو چەند بەرامبەر زیادبووە بەبێ ئەوەی هیچ بڕێك لە وەرگرتنی باج زیاد كرابێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەپێی داتاكان لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داهاتی گومرگ چەند بەرامبەر زیادیكردووە، بەجۆرێك لە ساڵی 2016 داهاتی گومرگ 0.563 تریلیۆن دینار بووە، لە ساڵی 2017 بووە بە 0.746 تریلیۆن دیناربووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ساڵی 2018 زیادیكردووە بۆ 0.956 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2019 بڕەكە بووە بە 1.566 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2020 بڕەكە بووە بە 1.408 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2021 بۆ 1.691 تریلیۆن دینار زیادیكردووە، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی2022دا داهاتی گومرگی هەرێمی كوردستان 0.848 تریلیۆن دینار بووە”.

ئاماژە بەوەشكراوە هۆكارەكانی زیادبوونی داهاتی گومركی بۆ چەند خاڵێك دەگەڕێتەوە، كە بریتین لە:-

یەكەم: ئازادكردنی كاری بازرگانی و تڕانزێت.

دوەم: نەهێشتنی قۆرخكاری.

سێیەم: بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی گومرگ لە دەروازە و فڕۆكەخانەكان.

چوارەم: كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی گومرگ.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەشكردوە، “سەبارەت بە زیادبونی داهاتی باج كە هیچ گۆڕانكاریبەك لە بڕەكەیدا نەكراوە، بەڵام لە ساڵانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم داهاتی باج بەشێوەیەكی بەرچاو زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش بەهۆی ڕێكخستنەوەی باج و پابەند كردنی كۆمپانیا گەورەكان بە پێدانی باج”

حكومەتی هەرێم هۆكارەكانی زیادبوونی باج بۆ چەند هۆكارێك دەگێرێتەوە:-

یەكەم: هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونە نایاساییەكان.

دوەم: میكانیزمی نوێ بۆ ڕێگریكردن لە پێدانی باج.

سێیەم: دەركردنی ڕێنمایی و دیاریكردنی سزا.

چوارەم: جێبەجێكردنی یاسای باج وەك خۆی.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە كەلاری هەژاند

بابەتی دواتر

لە ماوەی یەك كاتژمێردا توركیا چوارجار بۆردومانی سنووری ئامێدی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share