پەرلەمان و حكومەت لەسەر پاشەكەوتی مووچە بڕیاردەدەن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە تایبەت بە چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە مووچەخۆران و هاوڵاتییان، جەختیشدەكاتەوە پاشەكەوتی مووچە بڕگەیەكی سەرەكی ڕاپۆرتەكەیانە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە لیژنەكەمان ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە كە چەند بڕگەیەكی گرنگ لە خۆدەگرن لەوانە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی شەش ساڵە بە نایاسایی ڕاگیراوە و لەگەڵ نەبوونی یاسای بودجە كە هەرێمی كوردستان هەشت ساڵ زیاترە یاسای بودجەی نییە”.

ئاشكرایكرد، حكومەت قەرزی لای مووچەخۆرانە و ماوەی چەند ساڵێكیش پاشەكەوت لەسەر مووچە كراوە بۆیە دەتوانرێت قەرزەكانی حكومەت لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوە جۆرێك لە “مقاصە”لە نێوان قەرزەكاندا بكرێن و وتيشی، “بابەتی باج و ڕسوومات تەوەرێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەیە كە ئامادەكراوە”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكرد، ڕاپۆرتەكەیان ئامادەكردووە و سەرقاڵی ڕێكخستنەوەن و دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی بانگێشتكردنی وەزیری دارایی و هەر كاتێك ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بوو ئەوا ڕاپۆرتەكە تاوتوێدەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

نوێژی هەینیی سەدرییەكان: دووبارە پشتگیریی داواكاریی سەدر دەكەین و سەڵەواتی لەسەر دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی لەسەر دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share