هەولێر.. تۆمەتبارێك كە لە 2009ەوە داواكراوە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، “بكوژ”ێكیان دەستگیركردووە کە لە ساڵی 2009-ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، هەردوو بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ دەستگیركرد، كە لە ساڵی 2009-ەوە بەپێی ماددەى (405) لە یاسای سزادان داواكرابوو.

تۆمەتباری ناوبراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) گیرا كە لە ناویدا دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی) هەبووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

پۆلیس ڕوونیشیكردەوە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

چەكدارانی بۆكۆ حەرام 43 جوتیار لە نەیجیریا سەردەبڕن

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە 50 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share