هەرزانبوونی نرخی ماددەخۆراكییەكان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و جەختیشدەكاتەوە كۆگاكان پڕن لە خۆراك، بەهۆی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە نرخی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕدا هەرزانبوون.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی پێنجی ئەمساڵ و هاوشێوەی عێراق بەشە خۆراكمان دابەشكردووە كە ئەوانیش بەشە خۆراكی مانگی ئایار دابەشدەكەن و ماددەی خۆراكییەكانیش بریتین لە (فاسۆلیا، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە، زەیت، شەكر و برنج).

ئاشكرایكرد، لە ئێستادا كۆگاكان-مان پڕن لە خۆراك و هیچ گرفتی كەمیی خۆراكمان نییە و بەردەوام دابەشكردنی خۆراك كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخەكانیان هەبووە و بەجۆرێك یەك كارتۆن زەیت نرخەكەی دابەزیوە بۆ 35 هەزار دینار و نرخی برنج جێگیربووە.

بابەتی پێشتر

یونامی: پێویستیی دیالۆگی نێوان لایەنە عێراقییەکان ئێستا لە جاران بەپەلەترە

بابەتی دواتر

كازمی دەچێتە لای سەركردە عێراقییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share