لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی شارەکەی گرتووەتەوە، تائێستا 36 کەس دۆخی تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سامان یابە، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کەسانەی رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەشێکی زۆریان ئەوانەن کە نەخۆشیی رەبۆیان هەیە، یاخود بە خۆڵبارین تێکدەچن.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە، خۆڵبارینێکی چڕ سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسیش دەڵێت، درەنگانی ئەمشەو کۆتایی بەو خۆڵبارینە دێت.