بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەینێ كرایە پشوو

پارێزگاری واست ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەینێ كرایە پشوو جگەلە ناوەندەكانی خوێندن و تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 6ی ئامادەیی لەكاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.

محەمەد جەمیل میاحی پارێزگاری واست ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەینێ لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوە حكومییەكانی پارێزگاكە پشووی فەرمی دەبێت.

پارێزگاری واست ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 6ی ئامادەییان هەیە و تاقیكردنەوەكانیان لە كاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكاش داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی:‏ شەنگال قوربانیی ململانێ سیاسییەكانە و سیماكانی ژیانی تێدا بەدیناكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share