وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت كار بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و دا دامەزراوەكانی دەوڵەت بكات و ڕاشیدەگەیەنێت، حكومەت ئامادەیە پشتیوانی ڕاستەقینەی گفتوگۆكان بكات.
حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات كە گفتوگۆی ڕاستەقینە دەستپێبكەن و حكومەتی عێراق پشتیوانی لە هەر هەوڵ دەستپێشخەرییەك دەكات كە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكان بێت.
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕاشیگەیاند، ئەركی حكومەت پاراستنی هاوڵاتییان و دامەزراوەكانی دەوڵەتە و پشتیوانی هەر هەوڵێك دەكەن كە ئامانج لێی چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە كە بەرۆكی عێراقی گرتووە.