ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا 37 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 37 کۆڵبەر لە سنوورەکاندا کوژراون و برینداربوون، ژمارەکە بەراورد بە مانگی ڕابردووتر زیادیکردووە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، تەنها لە مانگی تەمموزدا 37 کۆڵبەر لە سنوورەکان کوژراون و برینداربوون، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا 21 کۆڵبەر ببوونە قوربانی بەوەش بەڕێژەی 76% زیادیکردووە.

بەپێی ئەو زانیاری و داتایانەی ڕێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە، 67%ی کوژران و برینداربوونی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

ئاماژە بەوەکراوە، سێ کۆڵبەر لە مانگی ڕابردوودا کوژراون و 34 کۆڵبەریش برینداربوون، زۆترینی کوژراو و بریندارەکانیش لە پارێزگای سنە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوو 250 ملیار دینار خەرجی ناپێویست كەمكراوەتەوە و بۆ مووچە تەرخانكراوە

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 250 ملیار دینار خەرجی ناپێویست كەمكراوەتەوە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان: پاراستنی ئاسایشی ئەم پەناگە ئارامە بە پلەی یەکەم ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کوردستان نەوایەکی…
Total
0
Share