گەنجێك لە ڕووباری سیروان خنكا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەكاتی مەلەكردندا گەنجێك لە ڕووباری سیروان حنكا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی گەنجێک بەناوی “زیرەک خەلیل عەبدوڵڵا” كە دانیشتووی ناحییەی ڕزگارییە لە ڕووباری سیروان خنکا.

باسی لەوەشكردووە، “بەوتەی کەسوکاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەکردن ڕووی لە ڕووباری سیروان کردووە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.”

پۆلیسی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، “دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104 ی کەلار و تیمی غەواز توانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.”

لە ئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمی زیرەک خەلیل عەبدوڵڵا ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share