کەشناسیی هەرێم: کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت و سبەی دووشەممە کۆتاییدێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاریگەریی ئەو شەپۆلى بارانبارینەى رووى لە ناوچەکەمانکردووە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت و ئاسمانى هەرێم بە گشتیی هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لە هەندێکات بەشێوەى نمەبارانى پچڕپچڕ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە ئاستى باران زیاتردەبێت لەسەر بەشێک لە سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر، پارێزگاى کەرکووک و هەروەها بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان، لە کاتى بارانبارین ئەگەرى هەورەبرووسکە هەیە، لە شەودا کاریگەرىی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتاییدێت، هەروەها پلەی گەرمی 2-1 پلەی نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەی دووشەممە، لە کاتەکانى بەرەبەیان ئەگەرى دروستبوونى تەم هەیە لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و مەودای بینین 8-6 کیلۆمەتر دەبێت، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، کاریگەریی شەپۆلى بارانبارین لەسەر ناوچەکانمان کۆتاییدێت.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
زیاتر ببینە

ته‌رمى قوربانییه‌كى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

دواى نزیكه‌ى 20 ڕۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبوونى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ ته‌رمى شوانه‌كه‌ى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌. نووسینگەی پارێزگارى هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share