محەمەد حاجی مەحمود: بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

محەمەد حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت دەشڵێت، موقتەدا سەدر دەیەوێت وەك خاوەن بڕیار و مەرجەع لە عێراق دەربكەوێت.

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، له‌و ماوەیه‌دا کێشه‌ و ئاڵۆزی، عێراقی پڕئاشوبی زۆرتر و زۆرتر له‌به‌ریه‌ک ترازاندوە و ‏بێسه‌ره‌وبه‌ری ڕووی له‌و عێراقه کردووە که‌ به‌زۆر لکێنراوە به‌یه‌که‌وە، په‌رله‌مانیش بووە ‏به جێگای گاڵته‌جاڕی و سوکایه‌تیپێکردن.

ترسی ئەوەش نیشاندەدات “جارێکی دیكە پەرلەمانتاران بڕۆنەوە ناو ئەنجومەنی نوێنەران و بڕیاری چاره‌نووسی عێراق بده‌ن”. دەشڵێت، ئه‌وانه‌ی ناو ئەنجومەنی نوێنەران ‏دەستیان بۆ شتێکی ترسناك بردووە، ئه‌ویش “گۆڕینی ده‌ستووری عێراقه کە هه‌ر ‏مادده‌ و به‌ندێکی ده‌ستووری عێراق گه‌ر ده‌ستکاری بکرێت له دژی کورد و کوردستانە، ‏ده‌ستوور به‌ ڕێکه‌وتن نوسراوه‌ و ئه‌گه‌ر به ته‌وافق نەبێت نابێ و ناكرێت بگۆڕێت”.

محەمەد حاجی مەحمود لە نوسینێكیدا ئاماژەی بەوەشداوە، دادگا ‏به‌ربه‌ستێکی دانا کە حکومه‌ت دروستنه‌کرێت به‌بێ 220 ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئێستا هه‌مان ‏بڕیار کە ڕێگربوو له‌نێوان موقته‌دا، پارتی و سوننه‌دا، ئێستا له‌ به‌رده‌م چێوه‌ی ‏هه‌ماهه‌نگی-شدا ڕێگره‌ لەبەردەم دروستکردنی حکومەت کە لایەكانی چێوە خۆیان به‌‌شێك بوون له ‏دروستکردنی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی 220 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌. ‏

باوەڕی خۆیشی نیشاندەدات بەوەی، بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌دریش ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌وه‌ گه‌وره‌تره ‏کە ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ ئێران و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ‏سوننەكان بڵێت (من خاوه‌نی بڕیارم له عێراقدا و مه‌رجه‌عیه‌ت مافی سه‌ید موقته‌دا سه‌دره‌ و ‏شیعه‌ی عێراق جیاده‌بێته‌وه‌ و لەژێر مه‌رجه‌عیه‌تی قوم ده‌رده‌چێت و شیعه‌ی عه‌ره‌ب ‏نه‌جه‌فه‌ و سه‌ید موقته‌دایه)‌ ئه‌وه‌ش به (‌چرای سه‌وزی ئه‌مه‌ریکا و ڕێنمایی بەریتانیا و ‏سه‌ردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و پاره‌ی سعودیه) ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رهه‌مهاتووه‌ و ‏به‌رده‌وامه.‏

سكرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات دەشڵێت، کورد نابێت به‌ ده‌ستکاریی ده‌ستوور ڕازی ببێت و خۆشی بگلێنێت بە کێشه‌یه‌که‌وه‌ ‏که‌ کێشه‌ی ئه‌و نیه.‏

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندان دەكات

بابەتی دواتر

هۆكارەكەی جۆنی دێپ"ـە.. ئەمبەر هێرد مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە دیاریکردنی نرخی مۆلیدەدا پێویستە رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییانی کەرکوک بکرێت

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ فەلاح خەلیل، قائیمقامی کەرکوک بەدواداچوون دەکات بۆ میکانیزمەکانی پەسەندکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان…
Total
0
Share