لە سۆران کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی لە کچێک کردووە بە بڵاوکردنەوە گرتەی ڤیدیۆیی و لەبەرامبەردا داوای برێک پارەی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی “م. ح. ر”، کە دانیشتووی شاری هەولێرە سکاڵای لە بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران تۆمارکرد، دژی کەسێک بەناوی “م. ت”، کە دانیشتووی سۆرانە.

کەسی تۆمەتبار، ڤیدیۆی سکاڵاکەرەکەی بڵاوکردبووەوە کە کچێکی دانیشتووی هەولێرە و لەبەرامبەر سڕینەوەیدا داوای بڕی 600 دۆلاری کردووە.

پۆلیسی سۆران دەڵێت، کەسی تۆمەتبار لەکاتی وەرگرتنی پارەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بابەتی پێشتر

لێدوانی مانێ دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار دینار مامەڵەی…
Total
0
Share