كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن.

مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەردەوامیی گرژیی سیاسی لەگەڵ شارستانییەت یەكناگرێتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواش دەکات ڕێگە لە بەریەککەوتن لە هێزە ئەمنییەکان بگیرێت”.

دەشڵێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن.

هەر لە پەیامەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، “ده‌بێت زۆر باش بزانین كه‌ ئاگری ئاژاوه‌ و شه‌ڕانگێزی هه‌موان ده‌سوتێنێت، به‌رپرسیارێتیی دۆخه‌كه‌ش له ‌ئه‌ستۆی هه‌موانه‌ و ده‌بێت ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت، چونكە هه‌زار ڕۆژ بێده‌نگی و گفتوگۆ، باشتره‌ له‌ ڕژانی دڵۆپێك خوێنی عێراقیه‌كان”.

كازمی پێشوایە، “ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو عێراقییه‌كان دابنیشن و دانووستان بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكتێگه‌یشتن، زمانی خیانه‌ت و دورخستنه‌وه‌ دور بخرێته‌وه‌ “.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 1-0 مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن مێرسیدسی تەزاند: فێراری بەڕێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share