خۆپیشاندەران چوونە ناو ئەنجومەنی نوێنەران

ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لە نزیك ناوچەی سەوزی بەغداد

خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر چوونە ناو ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

بەیانی ئەمڕۆ سەدان كەس لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانیان لە بەغدادی پایتەخت دەستپێكرد.

هەموو هەوڵێكی خۆپیشاندەران لە ساتی یەكەمی خۆپیشاندانەكەوە بڕینی بەربەستە ئەمنی و كۆنكرێتییەكان و گەیشتن بوو بە ناوچەی سەوز.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە خۆپیشاندەران خۆیان گەیاندە ناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هۆڵەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە، ئەمەش سەرەڕای بڵاوەپێكردنی ژمارەیەكی بەرچاوی هێزە ئەمنییەكان، لە هەندێك شوێنیش بەكارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ و ئاوی گەرم.

خۆپیشاندان كە لە كۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن هێزەكانی چێوەی هەماهەنگی-یەوە ڕەتدەكەنەوە.

دوابەدوای چوونی خۆپیشاندەران بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران میدیای ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ڕەوتەكەیان سوورە لەسەر دانانی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ ئیمام حوسێن لەناو بینای ئەنجومەنی نوێنەران، بەبۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەم-ەوە.

بابەتی پێشتر

گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئێرانەوە بۆ 56 کەس بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لەمساڵدا تووشی قەیرانی خۆراک نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە نەینەوا روویدا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر، پارێزگای نەینەوای هەژاند. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی…
زیاتر ببینە

سودانی دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی سەرۆک وەزیران دەکات. د. جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share