سودانی بڕیاریدا نرخی شمەک بۆ مانگی رەمەزان کەمبکرێتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بە دابەزاندنی نرخی خۆراک و شمەک لە هایپەرمارکێتەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای ئەولەویاتەکانی بەرنامەی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و پاڵپشتیکردنی توێژە هەژارەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی بازرگانی و، کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی راسپارد، خزمەتگوزاریی دابەزاندنی نرخ بۆ ئەو کەسانەی کە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و یارمەتیی نەختینەیی وەردەگرن، لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە دەستپێبکەن.

دەشڵێت، دابەزاندنەکە بە رێژەی نێوان (10-15)%ی نرخی پێشکەشکراو و پاڵپشتیکراو دەبێت بۆ هەموو ئەو شمەکانەی کە لە ناوەدەکانی هاوکاری (هایپەرمارکێت) دەفرۆشرێن، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر، خودی سودانی شەش دانەی لە بەغداد کردەوە، هەروەها کاری جێبەجێکردنی 23 ناوەندی هاوشێوە لە بەغداد و پارێزگاکان دەستپێکرا، و چاوەڕێ دەکرێت، کۆی گشتیی ئەو ژمارەیە بگاتە 150 ناوەندی خۆراک و کاڵا بە نرخێکی پاڵپشتیکراو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمە لە چوارچێوەی راسپاردەکانی حکومەتدا دێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایشی خۆراک و کاڵاکان بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى حەلبووسی كه‌سێك ده‌ستگیركرا ‏

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌نبار كه‌سێكیان له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌رماڵى سه‌رۆكى ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ده‌ستگیركرد.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هێزه…
Total
0
Share