بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 6:15 خولەك لەسەر شەقامی چوارڕیانی سەرچنار بۆ باخی بەختیاریی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئاڵتیمایەك و ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری bmwدا ڕوویدا و بەهۆی ڕووداوەكە شۆفێَری ئاڵتیماكە گیانیلەدەستداوە.
هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری ڕووداوەكەی بۆ پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە گەڕاندووەتەوە.