بەغداد بڕیارێكی نوێی بۆ هەرێمی كوردستان دەركرد

بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە پسووڵەی خۆراك بكاتە ئەلیكترۆنی و جەختیشدەكاتەوە،”لە بەغدادەوە نووسراوێكمان ئاراستەكراوە كە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە مامەڵەی سڕینەوە و گواستنەوە لە پسووڵەكان لەنێوان پارێزگاكان ڕابگرین”.
یاسین مەحمود بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا لە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیار لەسەر گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بۆ ئەلیكترۆنی دەدات و لە ئێستادا پارێزگایەك دیاریكراوە كە پڕۆسەكەی بەشێوەی ئەزموونی “تێست” تێدا ئەنجامدەدات.
ئاشكرایكرد، هەر بڕیارێك بدرێت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاگادارمان دەكەنەوە و تائێستا بڕیارنەدراوە كە پسووڵەی نوێ چاپدەكرێت یاخود كار بەم پسووڵە كۆنە دەكرێت، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەغدادەوە لە بڕیارێكی نوێ ئاگاداركراوینەتەوە.

بەرێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك وردەكاریی زیاتری بڕیارەكەی ڕوونكردەوە و وتی ، “لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە هیچ مامەڵەیەكی سڕینەوە یاخود گواستنەوە لەنێوان پارێزگاكان ئەنجامنەدەین سەرجەم ئەو مامەڵانانە ڕابگرین و ئەگەر مامەڵەی هاوسەرگیریش لەنێوان پارێزگاكاندا هەبێت ڕادەگیرێت و كاری پێناكرێت تا ئەو كاتەی بەغداد ئاگادارمان دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی لیژنەی دانوستانكاری چێوەی هەماهەنگی ئاشكراكران

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share