ئینتەر میلان داهاتی درێسەکانی زیاد دەکات

یانەی ئینتەر میلان گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای “نایک” واژۆ دەکات، بەهۆیەوە داهاتی ساڵانەشی زیاد دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، ئینتەر میلان گرێبەستێکی نوێ بۆ ماوەی هەشت وەرز لەگەڵ کۆمپانیای نایک واژۆ دەکات (تاوەکو 2030)، ساڵانە 25 ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنێت.

گرێبەستی کۆمپانیای (DigitalBits) نوێکراوەتەوە و کۆمپانیاکە دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی و ناوەکەی لە سەر درێسەکان هەڵدەکۆڵرێت، ئەو داهاتەش ساڵانە (23 بۆ 30 ملیۆن) بەرز دەکرێتەوە.

هەروەها کۆمپانیای (Lenovo) داهاتی پێنج ملیۆن یورۆی دیکە بە نێراتزۆری دەبەخشێت، هێشتا پێگەی دیکەش لەسەر درێسەکانی ئینتەر ماوە و لە داهاتوودا بە داهات و گرێبەستی کۆمپانیای دیکە پڕدەکرێتەوە، هەموو ئەوانەش قازانجی زیاتر لە 60 ملیۆن یورۆ بە یانە ئیتاڵییەکە دەبەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share