ئەو مووشەکە چینییەی لە کۆنترۆڵ دەرچووە بەر کوێی زەوی دەکەوێت؟

مووشەکێکی چینی، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هەڵدرا، لەناو بەرگەهەوای ‏زەویدا لە کۆنترۆڵی وێستگەکەی دەرچووە و بووەتە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ و ‏نازانرێت لە كوێ دەکەوێتەخوارەوە، بۆیە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر زەوی.

ئەوە یەکەمجار نییە مووشەکەکانی چین لەکۆنترۆڵ دەربچن، لە ساڵی ڕابردوودا مووشەکێکی دیکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو، بەڵام خۆشبەختانە لەناو زەریای هێمندا کەوتەخوارەوە.

ئەو مووشەکە چینییە ناوی “لۆنگ مارش 5 بی”یە، درێژییەکەی 30 مەترە و کێشەکەی 21 تۆنە، لە ڕۆژی یەکشەممەدا هەڵدرا.

تا ئێستا شوێن و کاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە دیارینەکراوە و نازانرێت، ئەوەش نیگەرانیی لە جیهاندا دروستکردووە.

جۆناسان ماکدوێڵ لە سەنتەری هارڤارد بۆ زانستەکانی فیزیا و گەردوونناسی دەڵێت، “بەداخەوە ناتوانین بزانین کەی و لەکوێ دەکەوێتەخوارەوە.. بەڵام ئەوەی مەترسییەکان لەسەر دانیشتووانی زەوی کەمترە لە دڵنیاییەکان لەوبارەیەوە”.

باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی مەترسییەکان کەمن بەڵام نابێت ڕێکار و خۆپارێزییەکان لەو ڕووداوە پشتگوێبخەرێن.

لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووشدا مووشەکێکی چینی کە بەخێراییەکی یەکجار زۆر دەڕۆیشت لە کۆنترۆڵ دەرچوو و بەهۆی زۆریی خێراییەکەیەوە نەتوانرا شوێنی کەوتنەخوارەوەکەی دیاریبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: ئەو ئەپڵیکەیشنانەی تایبەتن بە کێش دابەزاندن زیانیان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی مۆبایلە زیرەکەکان کە تایبەتە بە دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن زیانیان لە سوودەکانیان زیاترە.…
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share