لیستی ناوەكان بڵاوكرایەوە و دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات

سەرۆكایەتیی شارەوانيی هەڵەبجە لیستی ناوی كەسوكاری شەهیدانی بۆ وەرگرتنی زەوی راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات رۆژی سێشەممە، دەست بە دابەشكردنی زەوی دەكرێت.

سەرۆكایەتيی شارەوانيی هەڵەبجە لیستی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە، كە زەوییان پێدەدرێت و رایگەیاندووە، ئاگاداری وارسی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی كیمیاباران ئەوانەی ناوی شەهیدەكانیان لە لیستەكەدا هاتووە ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەم مانگە كاتژمێر9ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی ئەختەرخان لە شەهیدان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كەسی ئامادەبوو پێویستە پێناسی شەهیدان و كارتی نیشتمانی یان تەسكەرەی پێبێت.

ناوەكان لێرەوە ببینە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆتاكان داوادەكەن زێرەڤانی و پێشمەرگە دەنگیان پێنەدەن
“زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانەوە دێن”

پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، داوادەكەن هێزە ئەمنییەكان لە بری دەنگدەرانی ئەوان دەنگنەدەن و دەڵێن، “زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە…
Total
0
Share