سیستمی دابەشكردنی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت

حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە سیستمی دابەشكردنی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بگۆڕێت و بەپێی سیستمە نوێیەكەش بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی كەمدەكرێـتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە سیستمی دابەشكردنی بەنزین لەهەرێمی كوردستان بگۆڕێت و بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێلی پارێزگاكان بەنزینی بەرهەمهێندراو بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی ئەو سیستمە نوێیە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ هەولێر 57.2% دەبێت و بۆ سلێمانی 29.3% دەبێت و پارێزگای دهۆكیش 13.5% ی بۆ تەرخاندەكرێت.

پێشتر 40%ی بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ هەولێربووە، 40%ی بۆ پارێزگای سلێمانی و 20%ی بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ پارێزگای دهۆك بووە.

بابەتی پێشتر

میری كوەیت كوڕەكەی خۆی كرد بە سەرۆك وەزیران

بابەتی دواتر

عێراق: توركیا 23 هەزار پێشێلكاریی كردووە و دەیەوێت خاكەكەی فراوانبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share