ئەنجومەنی نوێنەران دووەم دانیشتن تایبەت بە هێرشەكەی توركیا ئەنجامدەدات

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری باس لە نزیكیی دانیشتنێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هێرشەكەی توركیا دەكات.

مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی نوێ دەربارەی هێرشەكانی توركیا ئەنجامدەدات، پاش كۆتاییهاتنی ئەركی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لەنێوان حكومەت و پەرلەمان دەربارەی دوژمنكارییەكانی توركیا.

وتیشی، “دانیشتنە نوێیەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار و ڕێنوێنیی پەرلەمانی بەدوادێت، ئەو بڕیار و ڕێنوێنییانە پێویستە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێبكرێن، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتاران بەمنزیكانە دەنگی لەسەر دەدەن”.

پێشتر دەستەی سەرۆكایەتی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی توركیا.

لیژنەكە لە ئەندامانی هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییە دەرەكییەكان پێكهێنرا.

ڕۆژی چوارشەممە توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاریی سنووری زاخۆی كرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیاری عەرەب كوژران و 23ی دیكەش برینداربوون ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و لە بەشێك لە پارێزگاكان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی شەهیدبوونی جێگرەکەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

مانچستەریونایتد چاوەڕێی هەڵوێستی ڕۆناڵدۆ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی هەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی 5% ی دامەزراندن…
Total
0
Share