هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە سێ فەرماندەیان شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لەسەر ڕێگای قامیشلۆ-تربەسپی-ئۆتۆمبێلێكیان بۆردومان كرد، هەریەك لە ژیان تۆڵهەڵدان فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر، هەردوو فەرماندە ڕۆژ خابوور و بارین بۆتان، ئەندامانی هێزەكانی دژە تیرۆر شەهیدبوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆڵەی شەهیدان دەكەینەوە و لەسەر ڕێبازەكەیان بەردەوامدەبین