بڕیارێكی نوێ لەبارەی موڵك و زەوی پیشەوەرانەوە درا

پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاریدا ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی پێشتر به‌ گرێبه‌ست به‌ پیشه‌وه‌ران درابون، جارێكی دیكه‌ نه‌خرێنه‌وه‌ زیادكردنی ئاشكرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “دوای وه‌رگرتنی ڕای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی 23ی یاسای ژماره‌ 1ی ساڵی 2021، سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت، هه‌موو ئه‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ژووری بازرگانی، یاخود شاره‌وانییه‌كانه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاریان پێدراوه‌ و به‌بێ زیادكردنی ئاشكرا زه‌وییان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌ و كردویانه‌ به‌ كارگه‌، یاخود له‌ موڵكی ده‌وڵه‌تدا كرێنشینن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پیشه‌ و كاری خۆیان، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ یه‌كه‌مینجار له‌نێوان ئه‌وان و فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا كراوه‌، هیچ پیشه‌وه‌رێك یان خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك جارێكی دیكه‌ ئه‌و موڵكه‌ی له‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتوه‌ و كرێنشینه‌ تێیدا، یان ئه‌و زه‌وییه‌ی كه‌ پێی دراوه‌ و كردویه‌تی به‌ كارگه‌، ناخرێته‌وه‌ زیادكردنی ئاشكرا”.

باسی لەوەشكردووە، “ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ سێ ساڵ جارێك له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ كرێكه‌ی به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م ده‌خه‌مڵێندرێت و كرێی موڵكه‌كه‌ له‌سه‌ر خاوه‌ن پیشه‌كه‌ دیاریده‌كرێت”.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكردووە، “ئه‌و بڕیاره‌ به‌ مه‌به‌ستی هاندانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانه‌، پێشتر چه‌ند ساڵ جارێك له‌و موڵكانه‌ی تێیدابون، ده‌بو مزایه‌ده‌یان بۆ بكرێت، هه‌ندێكجار پاره‌یان له‌سه‌ر زیاد ده‌بوو، هه‌ندێكجاریش كاسبكاره‌كه‌ به‌هۆی زیادكردنی ئاشكراوە شوێنه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دا، بۆیه‌ ئه‌وه‌مان نه‌هێشت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، هانی خه‌ڵك بدرێت تاوه‌كو له‌ كار و كه‌سابه‌تی خۆی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ی كراوه‌ ئاسانكارییه‌كی زۆره‌ بۆیان، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه‌ سێ ساڵ جارێك پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌ كرێیه‌كانیان ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سه‌رده‌مه‌كه‌ ده‌گونجێندرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق: چوار هەزار سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە

بابەتی دواتر

ڕاداری مانچستەر لە بەرشلۆنەوە ڕووی گۆڕیوە بۆ ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: كراسە كۆنەكەمان دڕی

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت،”كراسە كۆنەكەمان دڕی”كە مەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share