مەسرور بارزانی بە سەردانەكەی بۆ بەغداد خۆشحاڵە، دەڵێت، “ئەو كێشانە چارەسەر دەكەین كە 17 ساڵە لەئارادان”.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌غداد، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه به‌غداد، زۆر بابه‌تمان هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه و ئه‌و بابه‌تانه‌شی ناكۆكیمان له‌سه‌ری هه‌یه”.
بەوتەی مەسرور بارزانی، “نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له‌ئارادان، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش له خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراقه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه”.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی گەیشتە بەغداد، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەتی هەرێم دەکات، بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەستی سەردانەکەی مەسرور بارزانی گفتوگۆکردنە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.