مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا كۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداریی توند دەدرێتە توركیا و سكاڵاشی لەسەر تۆماردەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمشەو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا كۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پاراستنی سەروەریی خاكی عێراق و پاراستنی هاوڵاتییانی كراوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستە هەنگاو دەنێرێت كە عێراق سكاڵا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق تۆماربكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە، عێراق بە هیچ شێوەیەك ڕێگانادات وڵاتەكەی بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشەی وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت توركیا كە هاوڵاتییانی سڤیل دەكرێنە ئامانج.