عێراق بڕیار لەسەر داخستنی سەرجەم خاڵەسنووریەكان لەگەڵ توركیا دەدات

بژار دەباغ نێردراوی تۆڕی میدیایی ئێستا لە بەغدادەوە ڕایگەیاند، كاتژمێر 8:30ی خولەكی ئەمشەو نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی بە بەشداریی نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عێراق كردبوو كەمێك پێش ئێستاش كۆبوونەوەكە دەستیێكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، بانگێشتنامەكە بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عێراق نێردراوە و خودی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتەوە پێویستە نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ئامادەی كۆبوونەوەكەبن كە تایبەتە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئاشكراشیكرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی داخستنی سەرجەم خاڵەسنووریەكانی عێراق لەگەڵ توركیا بدرێت.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری موقتەدا سەدر و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی عێراق تێیدا بەشدارن.

بابەتی پێشتر

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟<br>ڕوونكردنەوە دەدرێـت

بابەتی دواتر

عێراق پەیامێكی توند دەداتە توركیا و سكاڵاشی لەسەر تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی هۆشداریی توند دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرامبەر ئەو ماددانەی یاسای بودجە بێدەنگ نابین كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتە…
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت

بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاسپۆرت ئامادەكاری بۆ دەركردنی پاسپۆرتی عێراقی بە تایبەتمەندی نێودەوڵەتی دەكات. ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوبەری كاروباری پاسپۆرت لە…
Total
0
Share