توركیا تۆپبارانی سنووری زاخۆی كرد و 23 گەشتیاری كردە قوربانی

بەهۆی تۆپبارانی ناوچەیەكی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن سوپای توركیاوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای توركیا تۆپبارانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا و 14ی دیكەش برینداربوون.

ئاشكرایكرد، ئەو كەسانە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

زانایان کونێکی ڕەشیان دۆزیوەتەوە بە "دەرزییەک لەناو کا-دا" ناوی دەبەن

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ساتەوەختی بۆردوومانەكەی توركیا بۆ سەر ناوچە گەشتیارییەكەی زاخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share