چین یەکەم گیانلەدەستدانی بە تاعون تۆمارکرد.. “مەرگی ڕەش” بڵاوبووەوە

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشیی تاعون کە لە جیهاندا بە “مەرگی ڕەش” ناسراوە تۆمارکراوە، حاڵەتەکە لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بووە.

ئاژانسی هەواڵی شینخوا-ی فەرمیی چین بڵاویکردەوە، لە ناوچەی نینغشیا، کە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەرییە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای چینەوە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە تاعون تۆمارکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، لە مەنگۆلیاوە گەڕاوەتەوە پێشتر لەوێ بووە، بەڵام تائێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە ئایا لەوێ تووشبووە یان دوای گەڕانەوەی بووە.

نەخۆشیی تاعون، نەخۆشییەکی بەکتریی گواستراوەی یەکجار کوشندەیە، هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریایەکە بەناوی یەرسینیا پیستیس، کە بەکتریاکە بەناوی زانای دۆزەرەوەی “ئەلیکساندەر یەرسین” ناونراوە.

بەکتریاکە لە جەستەی خانەخوێدا دەبێتەهۆی هەوکردنی توندی سییەکان، نیشانەکانی بەپێی ناوچەی بڵاوبوونەوەکەی دەگۆڕێت.

تاعون بە چەندین ڕێگە دەگوازرێتەوە، وەک بەرکەوتن بە هەر شلەیەکی دەردراوی جەستەی تووشبوو، وەک عارەق، لیک یان هەر شلەیەکی دیکە، لەڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە بەکتریاکە، بەرکەوتنی کەسی تووشبوو وەک پەیوەندیی سێکسی، بەرکەوتن بە هەر کەلوپەلێکی پیسبوو بە بەکتریاکە، بەرکەوتن بەو ئاژەڵانەی کە بەکتریاکەیان هەڵگرتووە، لەڕێگەی هەواوە بەتایبەت ئەگەر بەکتریاکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەو ناوەندەدا بمێنێتەوە.

نیشتمانی نەخۆشییەکە ناوچە کەناراوییەکانە، بەڵام پێشتر لەسەرتاسەری جیهان و لە سەرجەم کیشوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە، تەنها کیشوەری ئوسترالیا نەبێت.

تاعون چەند جۆرێکی هەیە، بەکتریاکە لەدەرەوەی جەستەی خانەخوێ توانای مانەوەی زۆر کەمە و لە پلەی گەرمیی بەرز و وشکدا لەناودەچن، پاکژکەرەوەکان لە ماوەی یەک بۆ 10 خولەکدا لەناویاندەبەن.

نەخۆشیی تاعون لە ساڵانی 1352 – 1347 لە ئەوروپا بۆ یەکەمجار بڵاوبووەوە، بە کوشەندەترین پەتای مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت، هەر لەوکاتەشەوە بە “مەرگی ڕەش” ناونراوە، نەخۆشییەکە لەوکاتەدا زیاتر لە 20 ملیۆن کەسی لە سەرتاسەری جیهاندا کوشتووە.

 

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ساڵی 2060 بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بۆریی ئیفرازی 3 شكایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share