هێرشكرایەسەر ماڵی پەرلەمانتارێكی مالكی

دوای خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر دژی مالكی و وتەكانی لە ناسڕییە، هێرشكرایەسەر پەرلەمانتارێكی سەر بە مالكی لە هەمان شار.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تەقە لە ماڵی مەحموود سەلامی پەرلەمانتاری حزبی دەعوەی ئیسلامی لە ناسڕیە كرا. بەپێی میدیای عێراقی، چەكداری نەناسراو چەند گوللـەیەكیان بەڕووی ماڵی سەلامی-دا تەقاندووە، بەڵام میدیای نزیك لە حزبەكە دەڵێت، لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری دەبڵ كابینەوە لە نزیك ماڵی پەرلەمانتارەكە تەقەكراوە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.

شەوی ڕابردوو دژی وتەكانی نوری مالكی كە بە نەرێنی باسی موقتەدا سەدر دەكات و هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕ دەكات ئەگەر هێرشبكرێتەسەری، بەشێك لە لایەنگرانی سەدر لە ناسڕییە و چەند شار و ناوچەیەكی تر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هوتافیان دژی مالكی دەوتەوە و تۆمەتباریان دەكرد بەوەی دەیەوێت سەدر بكوژێت.

داوی پرۆسەی ئازادیی عێراق و بوونی مالكی بە سەرۆك وەزیران، شەڕێكی خوێناویی سەخت لەنێوان ناوبراو و سەدر-دا هەڵگیرسا، بەسڕە و بەغداد گۆڕەپانی توندترین پێكدادانی نێوان هەردوولا بوون، سەرئەنجام و لە ساڵی 2008دا نوری مالكی بە هێرشێكی چەكداریی فراوان لە ژێر ناوی “شاڵاوی سوارچاكان”دا پاشەكشەی بە سوپای مەهدی (هێزەكەی سەدر) كرد و 1500 كەس لە هێزەكانی هەردوولا كوژران.

بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكانی مالكی و باسكردنی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، بە ڕەچاوكردنی ئەو بەریەككەوتنەی لە ڕابردوودا هەبووە ترسی سەرهەڵدانی قۆناغێكی تری پێكدادانی چەكداریی لە شەقامی عێراقیدا دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کێشە لەپێدانی کارەبا دروستبکات مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ماوەی سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share