بانكی ڕافیدەین پێدانی سولفەیەك بە خانەنشینان ڕادەگەیەنێت كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە بۆ 25 ملیۆن دینارە، بەڵام مەرجێكی بۆ پێدانی سولفەكە داناوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، خانەنشینان دەتوانن لە وەرگرتنی سولفەیەك سوودمەند بن كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 25 ملیۆن دینار.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو خانەنشینانەی خوازیارن سوودمەندبن دەبێت تەمەنیان لە 73 ساڵ زیاتر نەبێت.