ئەفسانەی ئەمریکا بە میدالیایەکی برۆنزییەوە ماڵئاوایی کرد

ئەفسانەی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا و جیهان، ئەلیسۆن فیلێکس کۆتایی بە ژیانی پیشەیی خۆی هێنا.

لە میانی بەشداریکردنی لە 18مین پاڵەوانێتی جیهان لە یوجین – ئەمریکا و دوای بەدەستهێنانی میدالیای برۆنز لە ڕاکردنی (4-100)ی پۆستە، ئەلیسۆن فیلێکسی ڕاکەری ئەفسانەیی ئەمریکا وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

فیلێکس لە 10 پاڵەوانێتی جیهانییدا 19 میدالیای بەدەستهێناوە (13 ئاڵتوون و سێ زیو و سێ برۆنز)، لە نێویاندا چوار میدالیای زێڕی تاکەکەسی هەیە، هەروەها بە خاوەن زۆرترین میدالیا هەژمار دەکرێت لە ئاستی کچان و کوڕان بە گشتی.

فیلێکس بۆ یەکەم جار (2001) لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە پاڵەوانێتی لاوانی جیهان لە هەنگاریا دەرکەوت، لە تەمەنی 36 ساڵیدا و دوای ئەنجامدانی 21 پاڵەوانێتی وازهێنانی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی سعودیە: ئامادەیی ئەمریكا لە ناوچەكە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share