دیبالا چاوەڕوانە و مۆرینیۆشی خستووەتە چاوەڕوانییەوە

داهاتووی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ناڕوونە، سێ یانەی گەورە خواستیان لەسەریەتی و ناتوانن گرێبەستەکەی واژۆ بکەن.

دیبالای تەمەن 28 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یوڤانتۆس کۆتاییهاتووە و لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانییەوە بکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە، کە یانەکانی ناپۆلی و ڕۆما خواستیان لەسەر یاریزانەکە نیشانداوە، ڕۆما چاوەڕوانی فرۆشتنی زانیۆلۆ دەکات و ناپۆلی-یش ئامادەبووە شەش ملیۆن یورۆی مووچەکەی بۆ تەرخان بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، دیبالا گرنگی بە ئۆفەرەکانی ناپۆلی نادات و ڕۆمای بە هەڵواسراوی هێشتووەتەوە، چونکە حەزی لە یاریکردنە بۆ ئینتەر میلان، ئەو یانەیەش داهاتی تەواوی بەردەست نییە و چاوەڕوانی فرۆشتنی دزیکۆ و ئەلێکسیز سانچێزە.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی یەك بەرمیل نەوتی سپی لە زستانی ئەمساڵدا دەدرێت

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: ئیسرائیل بە تەنها نییە و پشتی تێناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share