تویتەر سكاڵا دژی ئیلۆن مەسك تۆماردەكات

تیمی پارێزەرانی تویتەر سكاڵای یاساییان دژی ئیلۆن مەسك تۆماركرد، بەمەبەستی ناچاركردنی بۆ كڕینی تۆڕەكە.

كەناڵی CNN ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دوێنێ سێشەممە تیمی پارێزەرانی کۆمپانیای تویتەر سكاڵای یاساییان دژی ئیلۆن مەسك تۆماركردووە، تاوەكو “هەوڵدەن ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی مەسک بکەن، لەهەمانکاتدا ناچاری بکەن تا گرێبەستی کڕینەکە تەواو بکات”.

تیمە یاساییەكەی تویتەر لە وەڵامی نامەی پارێزەرەکەی مەسک ڕایانگەیاندووە، هەوڵی مەسک بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە هەڵەیە.

پێشیانوایە، “مەسک خۆی پێشێلی گرێبەستەکەی کردووە و داوای کردووە کە بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکە بکات”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژی هەینی ڕابردوو پارێزەرەکەی مەسک ڕایگەیاندبوو، ئیدارەی تویتەر “لە چەند بڕگەیەکی گرێبەستەکە لایانداوە و ئەو داتایانەی نەداوەتە مەسک کە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاماری هەژمارە ساختەکان لە تۆڕەكە بەکاردێت.”

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

کۆرۆنا بە گۆڕاوێکی مەترسیدارترەوە دەگەڕێتەوە.. فاوچی چی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share