گەشتیارانی عێراقی لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاریان خەرجكردووە

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئابوری، تەنها لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 100 هەزار عێراقی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە و زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاریان خەرجكردووە.

دامەزراوەی “عێراق ئەلموستەقبەل” كە شیكاریی بۆ پرسە ئابورییەكان دەكات ئاشكرایكردووە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە و سەدان هەزاری تریان بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان گەشتیانكردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەكە، جگە لە حاجییان، لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 500 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە بەرەو دەرەوەی وڵات ئەنجامدراون و زیاتر لە 100 هەزار كەس گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە.

دامەزراوەی “عێراق ئەلموستەقبەل” لە بەدواداچوونەكەیدا بۆ تێچووی گەشتەكان و خەرجییەكانی گەشتیاران لە دەرەوەی وڵات، گەیشتووە بەو ئەنجامەی كە گەشتیارانی عێراقی تەنها لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاریان خەرجكردووە.

بابەتی پێشتر

پەخشی ڕاستەوخۆی ببینە.. ناسا چوار وێنەی دیکەی جەیمس وێب بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیس سوپاسی هەڵوێستی هاوڵاتییەك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێی گومرگی گه‌رمیان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوەبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركرد، دواى ئه‌وه‌ى هەردوو به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ و…
زیاتر ببینە

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا ماوە بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022…
Total
0
Share