نرخی یۆرۆ بۆ یەکەمجار لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هاوتابوو لەگەڵ دۆلار

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەرامبەر یۆرۆی ئەوروپی، بەجۆرێک ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربوو بە 100 یۆرۆ، ئەوەش یەکەمجارە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا.

بەهای دۆلاری ئەمریکی ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بازیداوە بەسەر شەش دراوی بیانیی سەرەکیدا، دۆلار لە بەرزترین ئاستیدایە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا و ئێستا هاوتایە بە یۆرۆی ئەوروپی.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی بۆ زیادکردنی سوود بەرزتر بەراورد بە بانکی ناوەندیی وڵاتانی دیکە، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی هەڵاوساندا.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسێکی گەرمیان لە کاتی پشوودا بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share