لە جەژنی قورباندا پویتن و زیلینسكی‏ باسی خۆشەویستی و ئاشتی دەكەن

هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و ئۆكرانیا پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لە موسڵمانانی وڵاتەكانیان كرد، پوتین باس لە خۆشەویستی و زیلینسكی-ش باس لە ئاشتی دەكات.

كریملین پەیامەكەی ڤلادمێر پوتین-ی بڵاوكردەوە، جەژنەپیرۆزەی لە موسڵمانانی ڕوسیا كردووە و دەڵێت، موسڵمانەكانی ڕوسیا بەشێوەیەكی كارا بەشدارن لە ژیانی وڵاتەكەدا و گرنگی بە جێبەجێكردنی دەستپێشخەرییە خێرخوازی و هۆشیارییەكان دەدەن، بۆ پەروەردەكردنی توێژی گەنجان و هێشتنەوەی ڕۆحییەتی ڕێزگرتن لە عادەت و كەلتووری باو و باپیران.

پوتین چالاكییەكانی موسڵمانانی ڕوسیای بە گرنگ وەسفكردووە بۆ پاراستنی ئاشتیی نێوان نەتەوەكان و پێكەوەیی كۆمەڵگەی ڕوسی، جەژنی قوربانیش مانای یەكێتیی خەڵك و پاراستنی بەهاكانی خۆشەویستی و خێر و ڕەحمەت دەگەیەنێت.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ڕوسیا بەهەمانشێوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە موسڵمانانی ئۆكرانیا و جیهان كردووە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لەبارەی جەژنی قوربانەوە دەڵێت، “ئەمە ڕێوڕەسمێکی تایبەتە، کە جەخت لە قوربانیدان دەکاتەوە و هانی خەڵک دەدات کاری باش بکەن”.

زیلینسكی جگە لە پیرۆزبایی، خوازیارە “قۆناغێکی نوێی ئاشتی دەستپێبکاتەوە و هەموو خراپەکان شکستبهێنن”.

سەرۆكی ئۆكرانیا بەتایبەتی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كریمیا كردووە، (كریمیا لە 2014وە لەژێر دەستی ڕوسیایە)، دەڵێت، “باوەڕم وایە ئەو ساڵە دێت کە جارێکی دیکە لە کریمیای ئازادکراودا یەکدی دەبینینەوە و پێشوازی لە یەکدی دەکەین”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە یەكەم ڕۆژی جەژندا 50 ئاژەڵ بەهۆی نەشیاوی بۆ بەكارهێنان ڕەتكرانەوە

بابەتی دواتر

بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاککرایەوە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share