سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەركی هەموومانە بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.
وتیشی، “هیوادارم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە هەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان”.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو، ئەركی هەموومانە بە ڕۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستوورییەكانمان. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران.