بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالكی كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبوونەوە.
‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان، دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێكران و جەخت لە لێكتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆ كرایەوە.
‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بۆ ڕۆڵ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد لەبارەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، “هەوڵەكانمان لەپێناو یەكخستنی دەنگە جیاوازەكان و سازانی نیشتمانی بەردەوامە، چونكە پێمانوایە ئەوە تەنها ڕێگای گەیشتنە بە داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر لە وڵاتدا”.

‏‎لە بەرامبەردا نوری مالكی باسی هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلالی كرد لە كۆكردنەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانی عێراق و وتی، “عێراقی نوێ بەشانازییەوە ناوی سەرۆك مام جەلال دەهێنێت، چونكە ئەو چەترێك بوو هەمووانی كۆدەكردەوە. ئێستاش بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان ڕۆڵ دەبینێت و هەوڵەكانی لەپێناو داهاتووی عێراق بەرز دەنرخێنین. دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق”.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمەوە.. لەبارەی داهاتی نەوتەوەیە

بابەتی دواتر

هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكرێت<br>ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share