پیاوێك لە داخی تۆرانی هاوژینەكەی خۆی كوشت

پیاوێكی تەمەن 30 ساڵ لە كاردانەوەی زویربوون و تۆرانی هاوژینەكەیدا، خۆكوژی كرد.

بەپێی زانیارییەكان، پیاوەكە دانیشتووی قەزای بادوشە لە خۆرئاوای موسڵ، هاوژینەكەی زویربووە و ماڵەكەیانی بەجێهێشتووە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بادوش دەڵێت، جگە لە زویربوونی هاوژینەكەی، پیاوەكە بەدەست چەند گرفتێكی تری خێزانییەوە ناڵاندوویەتی و سەرئەنجام ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بابەتی پێشتر

كوردێك كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 36 سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share