پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دەستیان بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لەماڵێكدا لەشاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەرچەند پارچە چەكێكدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەدوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لەسنووری بنكەی پۆلیسی كوردسات ڕوویدا و هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دادوەر فەرمانیدا بەپشكنینی ماڵێك لەسنوورەكە و تونرا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەكێكدا.
ئەوچەكانەی دەستیانبەسەردا گیراوە بریتین لە:-
چەكێكی كڵاشینكۆف
دوو تاپڕ
یەك ڕوومانە
360 فیشەكی چەكی كڵاشینكۆف
30 فیشەكی دەمانچە
24 فیشەكی تاپڕ
21 “مەخزەن”ی كڵاشینكۆف
یەك “مەخزەن”ی چەكی حەفتاوپێنجی
دوو شانەی دەمانچە
یەك سێت مەخزەنی تایبەت بە فیشەك
یەك چەقۆ لە جۆری “قەمە”
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستا تەواوی چەكەكان لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.