حکومەت سەبارەت بە کچەمۆدێلەکان: ڕێگەنادەین شیرازەی کۆمەڵگا تێکبدرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی کچەمۆدێلەکان و دەنگۆی ناردنەوەی هەندێکیان بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هاتوون ڕایگەیاند، “ڕێگەنادەین شیرازەی کۆمەڵگا تێکبدرێت، دەبێت بەپێی یاسا کارەکەیان ڕێکبخرێتەوە”.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە، ئەرکی حکومەتە شیرازەی کۆمەڵگا و سیستم و ئادابی گشتیی بپارێزێت، “ئێمە ڕێگەنادەین شیرازەی کۆمەڵگا تێکبدرێت”.

لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كچەمۆدێلەكان و دەنگۆی گەڕاندنەوەی هەندێكیان بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون وتی، “حکومەت ڕێز لە هەموو پیشەیەک دەگرێت، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە ڕێک بخرێت و بەرژەوەندیی گشتی و ئازادیی تاک و کۆمەڵگا ڕەچاو بكرێت، ئێمە هیچ كەسێكمان بۆ وڵاتی خۆی نەناردووەتەوە”.

وتەبێژی حکومەت جەختیکردەوە، کە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ پرسی کچە مۆدێلەکان دەکەن، وتی، “یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە، بۆیە ئێمە بەپێی یاسا كار دەكەین و ڕێگە بە كاری نایاسایی نادەین”.

بابەتی پێشتر

تین هاگ یاریزانەكانی توشی شۆك كردووە

بابەتی دواتر

ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە شەهیدبوونی دوو منداڵەكەی بامەڕنێ ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share