دەرچووانی دوو بەشی زانكۆكان لە ڕسوماتی پشتگیریی دەرچوون دەبەخشرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا لێخۆشبوون لە ڕسومانی پشتگیریی دەرچوون بۆ بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێترنەریی زانكۆكان دەربكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویكردەوە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (992) لە ڕێکەوتى (2022/7/4) بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە وەرگرتنى ڕسوماتى پشتگیریى بڕوانامەى دەرچوون، بۆ دەرچووانى بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێترنەرى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون.

لێخۆشبوونەكە بەمەبەستى پاڵپشتیی پڕۆژەی سەرپەرشتیکردنى پڕۆژە کشتوکاڵییەکانە لە کەرتى تایبەت کە لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو داواى هەلى کار و دامەزراندنیان كراوە.

بڕیارەکە ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێکردنی.

لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرەڕای هەڵسەنگاندن و پێزانینی بۆ بڕیارەكە دەڵێت، بریارێکی زۆر دڵخۆشکەرە بۆ دەرچووان و، دەبێته بنەمای خێرابوونی پرۆسەکە و کەمکردنەوەی ڕۆتین و گەڕاندنەوەی تێچووی ڕسوماتی وەرگرتنی پشتگیری لە میانی تۆمارکردن و گەڕاندنەوەی فۆرمەکان و دڵنیاییدانی زیاتر لە سەرکەوتنی پڕۆژەی نیشتمانیی دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە چێوەی پڕۆژی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

ئیسکۆ لە ڕۆمای مۆرینیۆوە نزیکە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو<br>بە بەڵگە وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەمەوە ‏لەبارەی گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
0
Share