وەزیری ناوخۆی سوید ڕەتیدەكاتەوە، هیچ هاوڵاتییەكی سویدی ڕادەستی توركیا بكاتەوە و و دەڵێت، یاسای وڵاتەكەی و پەیماننامەکانی یەكێتیی ئەوروپا پەیڕەو دەکرێن.
مۆرگان یووانسۆن وەزیری داد و ناوخۆی سوید لە وەڵامی داواکەی سەرۆک کۆماری تورکیا کە دەڵێت سوید و فینلەندا “دەبێت 73 تیرۆریست ڕادەستی تورکیا بکەن” ڕایگەیاند، هاوڵاتیی سویدی ڕادەست ناکرێت.
تورکیا دەڵێت سوید دەبێت پابەندی ڕێککەوتنەکانی مەدرید بێت و داواکراوان ڕادەست بکاتەوە، سوید لە وەڵامدا دەڵێت، لە ڕێککەوتنەکانی مەدریدیشدا جەختمان لەوە کردووەتەوە کە یاسای سویدی و پەیماننامەکانی یەكێتیی ئەوروپا پەیڕەودەکرێن.
دوێنێش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا ڕەتیكردەوە له‌لایه‌ن توركیاوه لیستێكی “دیپۆرتكردن و ڕاده‌ستكردنه‌وه”یان پێگەیشتبێت یان ڕێككەوتنێكی لەوجۆرەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە كردبێت.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی فینلەندا، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه پێنه‌گه‌یشتووه.
باسی لەوەشكرد، “له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕێكنهكهوتوین و ئه‌وه‌ی نووسراوه ته‌نها جێبه‌جێكردنی چه‌ند ههماههنگیيهكە دژ به تیرۆر نه‌ك به له‌قه‌ڵه‌مدانی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك وه‌ك تیرۆریست”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا پێشیوایە، “ئه‌وه‌ی ئەردۆغان و توركیا دەیڵێن به‌ته‌واوه‌تی دژی یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و نه ئێمه و نه سویدیش ئاماده‌نییه كۆمه‌ڵێك ڕێكار دژ به یاساكانی یه‌كێتییەكە بگرینەبەر”.