بۆ یەكەمجار كارەبا دەگەیەندرێتە گوندێكی سنووری چەمچەماڵ

بۆ یەكەمجار كارەبا دەگەیەندرێتە گوندی قەیتەوانی گەورە لە ناحیەی قادركەرەمی قەزای چەمچەماڵ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ و 8%ی داهاتی كارەبا، بە بڕی نزیكەی 100 ملیۆن دینار دەست بە كارەكانی گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی قەیتەوانی گەورە لە ناحیەی قادركەرەمی قەزای چەمچەماڵ كرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو گوندە بە كارەبای نیشتمانی رووناك دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share