سێیەم گەورە کۆمپانیای نەوت لە هەرێم كشایەوە

کۆمپانیایەكی تری ئەمریكی لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كشایەوە.

کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکی، كشانەوەی خۆی لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت و بایکۆتی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە نامەیەکدا کە كۆمپانیاكە لە 28ی حوزەیراندا ئاراستەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی کردووە، كۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، خۆیان لە گرێبەستی نوێ یان بەشداریکردن لە تەندەری بەردەوامی نەوت لە هەرێمی کوردستان دووردەگرن.

پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی بەسڕە، نامەیان بۆ کۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان ناردووە و هۆشدارییان پێداون گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگدا ڕابگرن، بە پێچەوانەوە مەترسیی ئەوەیان لەسەرە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بخرێنە لیستی ڕەشەوە.

ئەمە سێیەم گەورە کۆمپانیایە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكشێنەوە و پێشتر هەردوو كۆمپانیای شلومبێرگەر و بیكەر هیوسی ئەمریكی كشاونەتەوە.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكردبوو، بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە بەشێكی دیكە لەو كۆمپانیا نەوتییانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن گرفتیان بۆ دروستبووە و مەترسی هەیە لە هەرێمی كوردستان كارەكانیان ڕابگرن و بكشێنەوە.

بابەتی پێشتر

واشنتن داوا لە هەرێم و عێراق دەكات لەبارەی نەوت وتووێژبكەن

بابەتی دواتر

بەنگلادیشییەك 70 هەزار دۆلاری لە ماڵێك دزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە كەلاری هەژاند

دوو بومەلەرزە بە كاتی جیاواز لەشاری كەلار ڕوویاندا هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان نەبوو. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share