بافڵ جەلال تاڵەبانی: بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین کە خزمەتی خەڵك بكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغداد بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین کە ئامانج لێی بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەت و فراوانکردنی خزمەتەکانی بێت بۆ خەڵک”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیکرد لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەرێمی كوردستان.

سەردانەکەی ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو وەک کونسوڵی ڕوسیا لە هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی سوپاسی هەوڵ و خزمەتەکانی کرد لە ماوەی ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

لە درێژەی دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کارکردن بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان تاوتوێکران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شاندی میوانی لەبارەی دوایین ھەوڵەكان بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق بەرچاوڕوونکرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەبێت هاوبەشی و شەراكەتی ڕاستەقینە بنەمای حكومەتی نوێ بن و هەموو هەنگاوەكانیش لە چێوەی یاسا و دەستووردا بن و مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

سەرۆك بافڵ وتیشی، لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغداد بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین کە ئامانج لێی بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەت و فراوانکردنی خزمەتەکانی بێت بۆ خەڵک. دەبێت حكومەتی نوێ خزمەتی هەموو عێراقییەكان بكات بەبێ جیاوازی و دووربێت لە جیاكاری و دەمارگیری.

بابەتی پێشتر

سعودیە و شیعە دوو ڕۆژی جیاوازیان بە جەژن دیاریكرد

بابەتی دواتر

واشنتن داوا لە هەرێم و عێراق دەكات لەبارەی نەوت وتووێژبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share