ڕوونكردنەوەیەك لە حكومەتی هەرێمەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان دەكات و ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چەكی بێمۆڵەت بنبڕبكرێت.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممە دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا شەهیدبوون، وەكو حكومەتی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەكەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكانیش دەكەین كە لە چوارچێوەی كاری خۆیان و لە ماوەیەكی كەم، تاوانبارەكەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، جەختلەگرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكان بە مەبەستی بنبڕكردنی چەكی بێمۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران لە هەر پلە و ئاستێكدا بن كرایەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كشتوكاڵ وردەكاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی لە بەشەكانی كشتوكاڵ بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

عەبدولستار مەجید: لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی لای ئێمە هێڵی سوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share