یوڤێ نزیکە و ڕۆما بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانی بە ئاراستەی نیکۆلۆ زانیۆلی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕۆما چڕ کردووەتەوە، بەم نزیکانە گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.

ماڵپەڕی “فووت بۆڵ ئیتاڵیا” ئاشکرای کردووە، مێرکاتۆی هاوینی 2022 بۆ یانەی یوڤانتۆس تەنها بە کڕینی دی ماریا کۆتایی نایەت، بەڵکو هەوڵەکانیان بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی نیکۆلۆ زانیۆلۆ، بەهرەداری یانەی ڕۆما چڕ کردووەتەوە.

ئالفریدۆ پیدۆلا، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، بۆندی زانیۆلۆ بە 50 بۆ 60 ملیۆن یورۆ واژۆ دەکرێت.

لە بەرامبەردا ئیدارەی ڕۆما بە سەرپەرشتی مۆرینیۆ دەستیان بە گەڕان کردووە بەدوای جێگرەوەیەکدا، ناوەکانی گۆنکالۆ گویدێش (ڤالێنسیا)، دۆمینیکۆ بێراردی (ساسولۆ) یان دەستنیشان کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەرچووە یەكەمەكان دابمەزرێنێت

بابەتی دواتر

کرملین: دەشێت شەڕ لە یەك ڕۆژدا كۆتایی پێبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share