ئیسرائیل بۆ 203ـیەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

گوندی “عەراقیب” كە دەكەوێتە ناوچەی “نەقب” لە باشووری فەڵەستین، ئەمڕۆ دووشەممە بۆ جاری 203ـیەمین لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە خاپووركرا.

22 خێزان لە گوندی “عەراقیب” دەژین و خانووەكانیان لە دار و تەختە و پلاستیك و چادر دروستكردووە، بەشێكیشیان خێمەیان هەڵداوە، بەڵام ناوبەناو حكومەتی ئیسرائیل خێوەت و خانووەكانیان دەڕووخێنێت.

عەزیز تەوڕی ئەندامی لیژنەی بەرگریكردن لە گوندەكە ڕایگەیاند، 203ـیەمین جارە ئیسرائیلییەكان گوندەكەیان خاپووردەكەن، بەڵام دانیشتووانەكەی ئەم جارەش بنیادی دەنێنەوە.

عەراقیب بەشێكە لەو زەوییانەی بە 48 ناسراون، ساڵی 1948 لە كاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل-دا ناوچەكە كەوتووەتە سنووری ئەو وڵاتەوە و فەڵەستینییەكان بە خاكی خۆیانی دەزانن.

لە هەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا ئیسرائیل 1250 دۆنم زەویی داوەتەوە بە فەڵەستینییەكان، بەڵام ساڵی 2000 زنجیرەی خاپووركردنی گوندەكە دەستیپێكردووە و دانیشتووانەكەی دەڵێن، “لەو كاتەوە تا ئێستا 203 جار خاپووركراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆز كێشە دەخاتە نێوان تورك و سورییەكانەوە و دووەمیان سنوورداش دەكرێن

“ڤیدیۆی مۆز” حەوت سوری لەلایەن توركیاوە سنوورداشی وڵاتەكەیان دەكاتەوە، توركەكان ئەو ڕەفتارەی سورییەكان بە “سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان”یان دەبینن…
زیاتر ببینە

وێنەکان لە ئاسمانەوە ئامادەبوونی ئێران بۆ هەڵدانی مانگی دەستکرد پیشاندەدەن

ژمارەیەك وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوە پیشاندەدەن، ئێران هاوكات لەگەڵ ‏دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان و بەڕێوەچوونی گەڕێكی دیكە، دەیەوێت مانگێكی…
Total
0
Share